تا ئێستا لایەنە سونییەكان لەسەر كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان ڕێكنەكوتوون

0
403

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی وابڕیارە ڕۆژی شەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تەوەرێكی دانیشتنەكە تایبەت كراوە بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام بەوتەی ئەندامیكی ئەنجومەنی نوێنەران زۆر ئەستەمە بتواندرێت ڕۆژی شەممە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژیردرێت چونكە تا ئێستا لایەنە سونییەكان لەسەر كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان ڕێكنەكوتوون.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەی بەرنامەی كارەی كە ئاراستەمان كراوە بڕیارە ڕۆژی شەممە 2/1/2024 دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و تەوەری یەكەمی دانیشتنەكەش تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، ئەوەش داوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشووتر نەتواندرا ئەو بابەتە یەكلای بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەدووری دەزانین لە دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، چونكە لەلایەك لایەنە سونییەكان لەسەر كەسێك رێكنەكەوتوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەكی دیكەشەوە سكاڵاكەی دادگای فیدراڵی یەكلای نەبووەتەوە ئەوەش ئەستەمە بتواندرێت سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێمان باشە كە لایەنە سونییەكان لەنێو خۆیاندا رێككەون بۆ ئەوەی كەسێك بكەنە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان چونكە بەگوێرەی ڕێككەوتنی سیاسی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پشكی لایەنە سونییەكانە و واباشتر ئەو بابەتەش لەناوخۆیاندا یەكلای بكرێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this