
مووچە
SNN-
وتەبێژی جێگری سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند و دەڵێت:” کە مووچە لە عێراق دابەشکرا، ئەوکاتیش 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و مووچە دابەشدەکرێت”.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لیژنەی چاودێریی دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و وردبینییان لە ناوەکانی لیستی مووچەی هەرێم کردووە و هیچ کێشەیەک نییە وەک ئەوەی باسدەکرێت تەنها مەگەر پیتەکان بێت لەگەڵ کوردی و عەرەبییەکە جیاواز بێت پێشم وانییە ئەوە کێشەیەکی ئەوتۆی لەسەر دروست ببێت”.
راشیگەیاند، “ئەو 618 ملیار دینارەی بەغداد دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، جارێ دیارنییە بۆ مووچەی چ مانگێک دەبێت، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەیەوە نەداوە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران باسدەکرێت،کە ئایا مووچەی کام مانگەی پێدابەشدەکرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت مووچەی مانگی یەکی پێدابەشدەکرێت”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



