ئه‌گه‌رى هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق دوابخرێت

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN
سكرتێرى پارتى ئینتیماى نیشتمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، به ئه‌گه‌رێكى زۆر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواده‌خرێت، په‌رله‌مانتارێكى پارتیش ده‌ڵێت: “پێموانیه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت”.
بڕیاره كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى كانونى دووه‌م، دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت. یه‌كێك له بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانى بریتیه له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێكى نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
له‌و باره‌یه‌وه حیكمه‌ت سلێمان، سه‌رۆكى پارتى ئینتیمانى نیشتمانى رایگه‌یاند، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا هیچ كۆده‌نگییه‌ك نییه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق به سوونه‌كانیشه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ كاندید بكه‌ن بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێموانیه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت”.
وتیشى: “هه‌رچه‌نده كۆتا ساته‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن، به‌ڵام پێموایه دانیشتنى ئه‌مڕۆ دواده‌خرێت و سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵنابژێردرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، چیایى مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى به‌یانى ئه‌مڕۆ به میدیاى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “پێموانییه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژێردرێت به‌و پێیه‌ى هێشتا ناكۆكیه ناوخۆییه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوونیان هه‌یه”.
رۆژى 14ى تشرینى دووه‌م، دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى له‌یس دلێمى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌تاوانى ساخته‌كردنى نووسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له پۆسته‌كه‌ى دووریخسته‌وه. پاش تێپه‌ڕینى 73 رۆژ هێشتا ئه‌و پۆسته پڕنه‌كراوه‌ته‌وه.
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



