“ئیسرائیل داوا لە نێردە دیبلۆماسییەكانی وڵاتەكەی دەكات خۆیان بۆ شەڕێكی درێژ و بێكارەبایی ئامادە بكەن”

سوپای ئیسڕائیل
SNN
حكومەتی ئیسرائیل لە پەیامێكدا بۆ سەرۆكی نێردە دیبلۆماسییەكان لە ئیسرائیل، داوای لێ كردوون خۆیان بۆ شەڕێكی درێژ و بێكارەبایی لە وڵاتەكەدا ئامادە بكەن و پێی راگەیاندوون كە ئەگەری هەیە هێڵەكانی پەیوەندیكردن بپچڕێ و پێویستە ئامێری پەیوەندیی بەستراوە بە مانگە دەستكردەكانیان هەبێت.
ڕۆژنامەی (فاینانشیاڵ تایمز)ی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە كە حكوومەتی ئیسرائیل پێشبینی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی ناوخۆی وڵاتەكە دەكات، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی حزبوڵای لوبنانی لەلایەك و هێرشە مووشەكییەكانی حووسییەكانی یەمەنیش لەلایەكی ترەوە.
بەپێی رۆژنامە بەریتانییەكە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رۆژی 22ی ئەم مانگە، پەیامێكی بۆ سەرۆك و بەرپرسانی نێردە دیبلۆماسییەكان لە تەلئەبیب ناردووە و پێی راگەیاندوون كە خەریكی كۆكردنەوەی زانیاریین لەبارەی ئاڵۆزبوونی بارودۆخەكە و چاوەڕێ دەكرێ تەزووی كارەبا لەسەر شارەكە ببڕێت، هەروەها ئاگاداری كردوونەتەوە كە رەنگە پێویست بكات ئامێری پەیوەندیی بێتەل و بەستراوە بە مانگە دەستكردەكان ئامادە بكەن، لە ئەگەری پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و تۆڕەكانی پەیوەندیكردن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


