“بڕیارەكەی هەولێر بۆ بایكۆتكردنی كەلوپەلی ئێرانی هیچ كاریگەریەكی نەبووە”

ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئێران
SNN
جێگری سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارەكەی هەولێر بۆ بایكۆتكردنی كەلوپەلی ئێرانی هیچ كاریگەریەكی نەبووە و ده‌شڵێت: “هیچ شتێك نەگۆڕاوە لەدوای بڕیاری بایكۆتەوە”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محەمەد سادق قەناد زادە، جێگری سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران به رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌ل-ئه‌وسه‌تى رایگەیاندووە، “بازرگانی لەنێوان ئێران و هەولێر بەردەوامە، چونكە هەردوولا پەیوەندیەكی دووردرێژیان هەیە”.
له‌باره‌ى كاریگه‌ریی ئه‌و داوایه‌ى ژوورى بازرگانى هەولێر كردى بۆ بایكۆتكردنى كاڵاى ئێرانى، جێگری سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “بڕیارەكەی هەولێر بە بایكۆتكردنی كەلوپەلی ئێرانی هیچ كاریگەریەكی لەسەر قەبارەی بازرگانی نەبووە. لێكۆڵینەوە مەیدانیەكان دەریخستووە، هیچ شتێك نەگۆڕاوە لەدوای بڕیاری بایكۆتەوە”.
به وته‌ى، محەمەد سادق قەناد زادە، “بەشێوەیەكی گشتی هیچ مەترسی و گۆڕانكاریەك لە بازرگانی نێوان هەردوولا رووینەداوە، تەنيا لەچەند رۆژی رابردوودا كاردانەوەی عاتیفی هەبووە و كاریگەرى نەماوە”.
جێگری سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ئاشكراشیكردووه، “بڕیارە بەمنزیكانە لیژنەیەكی بازرگانی هاوبەش لەنێوان هەردوولا پێكبهێنرێت لەو بوارەدا”.
له‌دواى مووشه‌كبارانى ماڵى پێشڕه‌و دزه‌یی، وه‌به‌رهێنه‌رى شارى هه‌ولێر له 15ى كانونى دووه‌م، ژوورى بازرگانى هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه داواى له هاووڵاتییان و بازرگانان كرد كه بایكۆتى كاڵاى ئێران بكه‌ن و له‌و وڵاته‌وه هاورده‌ى كاڵا نه‌كه‌ن”.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی شه‌هید بوون. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى شه‌هید بوونى كارگوزارێكى ماڵه‌كه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


