ئەمڕۆ سەرۆكی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت، سونەكان لەسەر كاندیدێك هاوڕانین

ئاسۆ فەرەیدون
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ ناتواندرێت لە دانیشتنی پەرلەمان سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا دادگای باڵای فیدراڵی دۆسیەی سكاڵاكانی یەكلایی نەكردووەتەوە و هەروەها سونەكانیش كۆدەنگ نین لەسەر كاندیدێك.
ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق پەیوەستە بە بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە بۆ ئەوەی میكانیزی چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری بكرێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوە دیاریدەكات لەسەرەتاوە سەرۆك دیاری دەكرێت یاخود بە شێوازێكی دیكە بۆیە هێشتا ئەو بڕیارە دەرنەچووە ئەوەش هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ لە ئەمڕۆدا ئەستەم دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستاش لایەنە سونییەكان هاودەنگ نین كە سەرجەمیان پشتگیری تاكە كاندیدێك بكەن، بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت كە بەگوێرەی ڕێككەوتنی سیاسی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پشكی سونەكانە و دەبێت ئەو پۆستە ئەوان پڕیبكەنەوە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە كە نزیكەی دوو مانگە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆكە ئەوەش دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سكاڵایەكی لەیس دلێمی، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە، لە ئێستادا موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی دانیشتنەكانیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.
More News
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
16 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
16 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



