لـــە هەناردەی نەوت بۆ وڵاتی ئەمریکا عێراق پێش سعودیە دەکەوێت

نەوت
SNN
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، کە هەناردەی نەوت لە وڵاتی عێراقەوە بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بە تایبەتی لە هەفتەی رابردوودا.
بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە راپۆرتەکەیدا ئەوە رووندەکاتەوە، ئەمریکا لە 9 دەوڵەتەوە نەوتی هاوردە کردووە، کە بڕەکەی 4,490 بەرمیل نەوت بووە، تەنیا وڵاتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا 206 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، کە سعودییە رۆژانە 81 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و بەمەش عێراق پێش وڵاتی سعودیە کەوتووە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتی ئەمریکا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



