ئەمریکا ئاماری سەربازە بریندارەکانی لە هێرشەکەی ئەردەن راگەیاند

بینای پنتاگۆن
SNN
ئەمریکا ئاماری فەرمی سەربازە بریندارەکانی سەر بنکە سەربازییەکەی لە ئەردەن راگەیاند و ئاشکرایکرد، 40 سەربازیان برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی کانوونی دووەم، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا “پنتاگۆن” لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارە سەربازە بریندارەکانی هێرشەکەی ئەردەن بەرزبووەتەوە بۆ 40 سەرباز.
هاوکات، پنتاگۆن بەرپرسیارێتی هێرشە بەردەوامەكانی سەر هێزەكانیان لە ناوچەكە، دەداتە پاڵ گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران، ئاماژە بەوەکراوە، ئەمریکا هەڵسەنگاندن دەكات سەبارەت چۆنیەتی گەیشتنی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكاان بۆ سەر بنكە سەربازییەكەیان لە ئەردەن.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا روونیکردووەتەوە، لە 17ی تشرینی یەكەمی 2024ەوە تاکو ئێستا، لە عێراق و سوریا 165 هێرش كراوەتە سەر هێزەكانیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، یهكشهممەی رابردوو 28ی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرایکرد، “لە ئاکامی هێرشێک کە لەڕێگەی درۆنەوە کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئهردەن و لە ناوچەیەک لەسەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و سووریا بووە، سێ سەربازمان کوژراون و ژمارەیەک سەربازی دیکەش بریندرابوون کە ئەوکات 25 سەرباز بوون”.
دوابەدوای ئەو هێرشە، زۆرینەی وڵاتان بەتایبەت عێراق و هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆیان بۆ ئەمریکا دەربڕی، لەدوای ئەوەش ئەمریکا وڵاتی ئێرانی تۆمەتبارکرد لەسەر هێرشەکە، رۆژی دواتر ئێران ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە رەتی کردەوە ئەو هێرشە پەیوەندیی بەوانەوە هەبووبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


