به‌هۆى ئاگره‌كه‌ى گوێڕه‌وه كه‌سێك سووتا و كه‌سێكیش په‌راسوى شكا

دیمه‌نێك له كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له پاڵاوگه‌ى ئه‌مین له گوێڕ | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى به‌رگریی شارستانى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌ى له پاڵاوگه‌ى نه‌وتى گوێڕ به‌ربووه، كارمه‌ندێكیان په‌راسووى شكاوه و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون، ده‌شڵێت: “11 تیم سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى كانونى دووه‌م، له پاڵاوگه‌ى ئه‌مین له ناحیه‌ى گوێڕ ئاگر كه‌وته‌وه، پاش نزیكه حه‌وت كاتژمێر كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لى، وته‌بێژى به‌رگریی شارستانى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “11 تیمى به‌رگریی شارستانى سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه بوون و نه‌مانهێشت ته‌شه‌نه‌بكات تاوه‌كو كۆنترۆڵ كرا”.
له‌باره‌ى زیانه گیانیه‌كانه‌وه موقه‌ده‌م كاروان میراو ده‌لى ئاشكراى كرد، “كارگوزارێكى پاڵاوگه‌كه به‌ڕێژه‌ى 30 بۆ 40٪ى جه‌سته‌ى سووتاوه و به خۆشحاڵیه‌وه بارى ته‌ندروستى جێگیره، كارگوزارێكى تریش برینداره، هاوكات كارمه‌ندێكى به‌رگریی شارستانى هه‌ولێریش په‌راسووى شكاوه و له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه”.
به وته‌ى وته‌بێژى به‌رگریی شارستانى هه‌ولێر، “به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه زیانى 400 هه‌زار دۆلار له پاڵاوگه‌كه كه‌وتووه”.
وته‌بێژى به‌رگریی شارستانى هه‌ولێر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌كرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


