ئەمریکا سێ درۆنی ئێرانی و موشەکێکی حوسییەکانی لە کەنداوی عەرەب خستە خوارەوە

SNN
ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە کەنداوی عەرەب خستە خوارەوە، لەگەڵ مووشەکێکی بالسیتی کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە هەڵدرابوون.
ئاژانسی رووەیتەرز ئەمڕۆ پێنجشەمە لە زاری بەرپرسێکی باڵای سوپای ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی بالیستی لەلایەن ئەمریکاوە هەڵدراوەتە خوارەوە، ئەوشخراوەتە روو، لەو هێرشانەدا هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
وتوویەتی “کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە کەنداوی عەدەن، 10 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئێرانى خستووتەخوارەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێزى دەریایى ئەمریکا مووشەکێکى بالستى خستووەتەخوارەوە کە ئاڕاستەى کەشتییە بازرگانییەکان کرابوو، هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە”.
هاوکات، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانیان سێ درۆنی ئێرانی و موشەکێکی بالیستی حوسیەکانی یەمەنیان تێکشکاندووە و ڕێگر بوون لەوەی ئامانجەکانیان بپێکن.
هەر ئەمڕۆش، جۆن کێربى، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا روونیکردەوە، هێرشێکى حوسییەکانیان بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان لە دەریاى سوور پوچەڵکردووەتەوە، حوسییەکانى یەمەنیش بڵاویانکردەوە کە هێرشەکەیان ئامانجى خۆى پێکاوە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
29 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
29 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



