
دراوی عێراقی
SNN – عەلی حەمە سەعید
پاش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى ناوه‌ندیی عێراق بڕى 618 ملیار دینارى خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، بڕیاره حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه رابگه‌یه‌نێت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى-يش یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت كه مووچه وه‌رده‌گرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه 31ى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى عێراق به واژووى ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی بڕیاریدا به ناردنى 618 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان. ئه‌مڕۆ پاره‌كه گه‌یشته ده‌ست وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN، “هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌رێك هه‌بوو كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بخرێته‌پێش سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و پێش هه‌موویان مووچه وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه گۆڕانكارى له لیستى مووچه‌دا نه‌كات و هاوشێوه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بێت كه مووچه وه‌رده‌گرێت”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “دابه‌شكردنى مووچه‌كه سه‌ره‌تا له‌و كه‌سانه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى “هه‌ژمارى من”دا هه‌ژمارى بانكیان كردووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى واده‌ى دابه‌شكردنى ، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دوێنێ له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “له سبه‌یه‌وه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كه‌ین، چونكه 618 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشتووه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا، ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ى چ مانگێكه؟ پێشتر، پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندبوو، “ئه‌و مووچه‌یه‌ى دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2024ه”.
رۆژى شه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردرا به ناردنى 618 ملیار دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پشكى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر خه‌رجى حاكیمه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ره‌وانه ده‌كرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


