هەینی دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و لەماوەی هەفتەیەکدا تەواو دەبێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی زانیارییەکان، كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كۆتایی بە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران هێنا، بڕیاردرا كە سبەی هەینیی دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و لەماوەی یەك هەفتەدا مووچەكانیان دابەشبكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای گەیشتنی بڕی 618 ملیار دینارەكەی بەغدا ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بە پرسی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە و لەو كۆبوونەوەیەدا كە كەمێك پێش ئێستا كۆتایی هات بڕیاری پێویست دراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڕیاردرا كە سبەی هەینی 2ی شوبات دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم، لیستی مووچەكەش بەجۆریێكە كە تا 8ی شوبات كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دێت.
SNNئەوەشی زانیوە، ئەو بڕی 618 ملیار دینارە بەشی تەواوی مووچەی فەرمانبەران ناكات كە بڕِەكەی زیاترە لە 914 ملیار بۆیە بەداهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەران پڕدەكرێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



