
یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى شوبات، ئاشكراى كرد، هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبه وه‌رگرتنى داواكارى هاووڵاتییان ده‌كه‌ن بۆ پێشینه‌ى خانووبه‌ره.
به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023، حكومه‌تى ناوه‌ندیی عێراق بڕى 750 ملیار دینارى له‌نێو سندوقى تایبه‌ت به پێشینه‌ى خانووبه‌ره داناوه به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى به‌شێوه‌ى پێشینه.
نه‌بیل سه‌فار، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى عێراق له‌وباره‌یه‌وه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “بۆ ئه‌مساڵ له یاساى بودجه‌دا 100 ملیار دینار بۆ سندوقى قه‌رزى پێشینه‌ى خانووبه‌ره زیادكراوه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، كه‌ى ده‌ستبه دابه‌شكردنى فۆڕم و پێدانى پێشینه‌كه ده‌كه‌ن؟ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى عێراق وتیشى: “پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت له ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و سندوقه‌كه‌دا. بۆ ئه‌مساڵ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه به به‌رده‌وامى به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه و ئاسانكارى زۆر كراوه كه هاووڵاتیان به ئاسانى بتوانن پڕیبكه‌نه‌وه”.
وتیشى: “سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو كه ده‌كاته رۆژى یه‌كشه‌ممه 4ى شوبات، فۆڕمه‌كه چالاك ده‌بێت”.
به وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى عێراق، “ساڵى 2023، 20 هه‌زار كه‌س سوودمه‌ندبوون له پێشینه‌ى خانووبه‌ره و بڕى 650 ملیار دینار خه‌رجكراوه له پێدانى پێشینهكهدا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


