
بەفر
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە سبەینێ شەممەوە پلەکانی گەرما بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و لە رۆژی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، سەرەتا کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی کردووهتە بەشێکی ناوچەکان ئەمشەو کۆتایی پێدێت و سبەی شەممە 3/2/2024 کەش سەقامگیر و ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند دەبێت 5-15کم/ک ئاراستەی با لەگۆڕاندا دەبێت.
ئامژەی بەوەشکردووە، لە پاش نیوەرۆی دوو سبەی رۆژی یەکشەممە 4/2/2024 ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆیەک کە سەنتەرەکەی بەسەر باکووری تورکیا و ئێرانە و لەئەنجامی کاریگەریەکانی شەپۆلێکی دیکەی رێژە مامناوەندی بەفر و بارانبارین بەشێوەی پچر پچر ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان بەفربارین دەبێت و لەسەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکان بەباران و نزمبوونەوەیەکی کەم لەپلەکانی گەرما کاریگەری دەبێت، ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان تا ئێوارەی رۆژی سێشەمە 6/2/2024 کاریگەرییەکانی دەمێنێتەوە و دواتر بە گشتی لە رۆژی چوارشەممەوە 7/2/2024 بەھۆی درێژبوونەوەی بەرزەپاڵەپەستۆکانی رۆژئاواو و باشووری ئەوروپا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ناوڕاست کەشیی ھەرێمی کوردستان ماوەیەکی دیاری نەکراو سەقامگیریی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


