
SNN
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ داننان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی دەربڕی، بەڵام لەهەمان کاتدا رایگەیاند، تا حەماس لە غەززە بێت، هەرگیز ئەو هەنگاوە نانێن.
دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە میانی سەرەدانەکەی بۆ لوبنان بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیتدپرێسی راگەیاند، “بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەنجامەکانی دانوستانە چەند ساڵیەکەی نێوان ئیسرائیل و فەلیستیەکان بین، دەتوانین بە فەرمی دان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینیدا بنێین، کە لە چوارچێوەی چارەسەریی بۆ کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان خراوەتەڕوو”.
لەهەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، کە تا ئەو کاتەی حەماس لە کەرتی غەززە، بەفەرمی ناسینی دەوڵەتێکی فەلەستینی ئەستەمە.
کامیرۆن کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوو، لە کێشەیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، “بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی فەلەستین، ناکرێت لە سەرەتای پرۆسەی ئاشتەوایی بێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەو واتایەش نییە کە لە کۆتایی پرۆسەکەشدا بێت”.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر چەند جارێک بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشنیازی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی رەتکردووەتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



