بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق کوژراوی لێکەوتەوە

SNN
بەرەبەیانی ئەمرۆ جارێکی دیکە فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل ناوچەیەکی نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریایان بۆردومان کرد و بەهۆیەوە باس لە کوژرانی سێ کەس دەکرێت، کە یەکێکیان راوێژکاری سەربازی ئێرانە.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە کە فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل ناوچەی سەیدە زەینەبیان لە نزیک دیمەشق بۆردومان کردووە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتەش بەرپەچی هێرشەکەی داوەتەوە.
هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە هێرشەکەدا بنکەیەکی سەر بە حزبوڵای لوبنان کراوەتە ئامانج و سێ چەکداری ئەو گروپە کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە میدیا ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە لەو هێرشەدا راوێژکارێکی سوپای پاسداران کوژراوە.
لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار ئیسرائیل لە سوریا بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سەر بە ئێرانی کردووە و بەهۆیەوە چەند راوێژکارێکی سەربازی سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە چەکدارانی گروپەکانی سەر بەو وڵاتە کوژراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


