دوای پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە مامۆستایانیش داوای پلەبەرزکردنەوە دەکەن

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانس
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دوای پلەبەزرکردنەوە دەکات و دەڵێت: ماوەی 10 ساڵە مامۆستایان و فەرمانبەران لەچاوەڕوانیدان بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەیان بۆیە داواكارین هەنگاو و بڕیاری جددی بنرێت بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان.
مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەكو دەزانن مامۆستایان لە بارودۆخێكی سەختدان. جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە لەسەر یاداشتە چوار خاڵییەكەی یەكێتی مامۆستایان، كە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، کە بریتین لە (پێدانی مووچەی مانگانە لەكاتی خۆی، دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندن یان بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم وەكو خانەنشینانی عێراق).
مامۆستایان دەشڵێن:” مامۆستایانیش بەهەمان شێوەی برا ئەفسەرو پێشمەرگەكان شایەنی پلەبەرزكردنەوەن. لەكاتێكدا ئەمڕۆ نۆیەمین خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەرچووە، بەڵام هێشتا پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستی پێنەكردووە”.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی پشێمەرگە رایگەیاند، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی زیاتر لە چوار هەزاری ئەفسەرانی سەربەوەزارەتەکەی گەراوەتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



