گروپه چه‌كدارییه‌كانى نێو عێراق ده‌ستیان به چۆڵكردنى باره‌گاكانیان كردووه

كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى عێراقى | فۆتۆ: AP
SNN
به‌هۆى ترسى هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان گروپه چه‌كدارییه‌كانى نێو عێراق و سوريا ده‌ستیان به چۆڵكردنى بنكه و باره‌گاكانیان و گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و تفاقه‌كانیان كردووه.
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 21ى كانونى دووه‌م، قۆناغێكى نوێ له ململانێكانى نێوان ئه‌مریكا و گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزيك له ئێران ده‌ستیپێكرد كاتێك كه به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌سه‌ر بنکەی (تاوەر 22)ى ئه‌مریكا لەسەر سنووری (ئەردەن ـ سوریا)، له ئه‌نجامدا سێ سه‌ربازى ئه‌مریكى کوژران و زیاتر له 40 سەربازی تریش برینداربوون.
به‌پێى هه‌واڵێكى تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن بى سى ئه‌مریكى كه له به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق وه‌ریانگرتووه، “گروپه چه‌كدارییه‌كانى عێراق له‌ترسى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستیان كردووه به چۆڵكردنى بنكه و باره‌گاكانیان و گواستنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانیان”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه عێراقیيه، “گروپه چه‌كدارییه‌كان له‌نێو عێراق و سه‌ر سنوورى سوریا خۆیان بۆ ئه‌و هێرشانه ئاماده ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌مریكا له تۆڵه‌ى كوشتنى سه‌ربازه‌كانیدا بیكاته‌سه‌ریان”.
له‌و باره‌یه‌وه، پێگه‌ى سكاى نیوز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه كه، “چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى بى 1ى ئه‌مریكى كه هه‌ڵگرى بۆمبى به‌هێزه له بنكه‌كه‌ى خۆیانه‌وه له‌لاکنهیس له به‌ریتانیا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێكه‌وتوون”.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، “جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا پلانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى نوێى په‌سه‌ند كردووه كه بڕیاره له ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا زنجیره‌یه‌ك هێرش بكه‌نه‌سه‌ر كه‌سایه‌تى و گروپ و دامه‌زراوه‌كانى ئێران و نزيك له ئێران له‌ناوخۆى عێراق و سوریا”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



