چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كى گروپه چه‌كدارییه‌كانى له سوریا بۆردومان كران

فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان | فۆتۆ: A U.S. Air Force
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشى كرايهسهر باره‌گاى گروپه چه‌كدارییه‌كان له ناوچه‌كانى مه‌یادین و ئه‌لبوكه‌مال له درێرهزوور له سووریا.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و سێ سه‌ربازه ئهمریكیيهى كه له ئه‌رده‌ن كوژران به خاكى ئه‌مریكا و پێشوازيكردن لێیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه، “به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشیكرايهسهر باره‌گاى گروپه چه‌كدارییه‌كان له ناوچه‌كانى مه‌یادین و ئه‌لبوكه‌مال له پارێزگاى دێره‌زوور له سوریا”، به‌پێى زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ.
به‌پێى زانیارییه‌كانى پێگه‌ى سكاى نیوزى به‌ریتانى، “ئه‌و شوێنانه‌ى كه كراونه‌ته ئامانج بنكه و باره‌گاى گروپه چه‌كدارییه‌كانى سه‌ربه ئێرانى تێدایه”.
“یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ى كه كراوه‌ته ئامانج مه‌زارگه‌ى عه‌ین عه‌لی-ه له ناوچه‌ى مه‌یادین، كوژراو و بریندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه”، به‌پێى هه‌واڵى میدیا ناوخۆییه‌كانى سوریا.
به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، “11 بنكه و باره‌گا كراونه‌ته ئامانج و تاوه‌كو ئێستا شه‌ش كوژرا و چوار بریندار هه‌یه”.
له‌باره‌ى هێرشه‌كانه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تۆڕى هه‌واڵى ئێن بى سى ئه‌مریكا پشتڕاستیكرده‌وه، ئه‌و زنجیره هێرشه‌ى كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له سوریا ئه‌نجامدران، به‌شێكن له‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌ى كه ئه‌مریكا له تۆڵه‌ى كوشتنى سه‌ربازه‌كانیدا له ئه‌رده‌ن ئه‌نجامیده‌دات.
هاوكات كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى رایگه‌یاند، “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئۆپراسیۆنى تۆڵه‌ى له سوریاوه ده‌ستیپێكردووه و هێشتا روون نییه، ئۆپراسیۆنه‌كه له عێراقیش ئه‌نجام ده‌درێت یان تاوه‌كو كه‌ى به‌رده‌وامى ده‌بێت”.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا به فه‌رمى پشتڕاستینهكردووهتهوه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدرابێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



