هۆشدارییهكى تووند له عێراقه‌وه له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مشه‌و

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى شوبات، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى كرد كه ئه‌مشه‌و كرایه‌سه‌ر شارى قائیم له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و وتى: هێرشه‌كان پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراقه و ده‌رئه‌نجامى ترسناكى ده‌بێت.
شه‌وى رابردوو 2ى شوبات، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشه‌ك زیاتر له 85 بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى سه‌ربه ئێرانیان كرده ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه” به‌پێى زانیارییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانى ئه‌مریكا.
له‌دواى هێرشه‌كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كدارییه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “بۆردومانه‌كانى سه‌ر شارى قائیم لێكه‌وته‌ى ترسناكى ده‌بێت بۆسه‌ر ئاسایشى عێراق. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه له‌كاتێكدایه كه عێراق هه‌وڵى خۆى ده‌دات بۆ جێگیركردنى دۆخى ناوچه‌كه”.
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كدارییه‌كانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هێرشه‌كان پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراقه، ناوچه‌كه به‌ره‌و دۆخێكى پێشبینینهكراو ده‌بات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى بۆ ئاسایشى عێراق ترسناك ده‌بن”.
لێدوانه‌كه‌ى ليوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ له‌كاتێكدایه كه شه‌وى رابردوو به فه‌رمى كۆشكى سپى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “پێش هێرشه‌كان حكومه‌تى عێراقمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێران شه‌وى رابردوو شارى قائیم له خۆرئاواى ئه‌نبار بووه‌ته ئامانجى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا، له ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژراون و 25ى تریش بریندار بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


