بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی لە ‌هێرشەکانی شەوی رابردوو کوژرا

0
592

SNN

شەوی ڕابردوو ئەمریکا چەند هێرشێکی کردە سەر بنکەی گروپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت،”هیچ هێرشێک بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا قبوڵ ناکەین”، هاوکات عێراق ڕایگەیاندووە، “هێرشەکان سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکات”.

گروپە چەکدارەکان ڕایانگەیاندووە، شەوی ڕابردوو عەباس دەڕاجی، بەرپرسی پاڵپشتیی لۆجیستیی حەشدی شەعبی لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر قائیم کوژراوە، تاوەکو ئێستا تەنیا ناوی ئەو بەرپرسە لەنێو کوژراوەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 10 چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی کوژراون و برینداربوون لە شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج، زەبرێکی گەورە بە چەکدارانی حەشدی شەعبی، بەتایبەتی حزبوڵڵا گەیشتووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this