“تاوه‌كو كۆتایی وه‌رزى زستان یه‌ده‌گى ئاوى عێراق بۆ 15 ملیار مەتر سێجا به‌رزده‌بێته‌وه”

ئاوى رووبار‌ى دیجله له‌ناو خاكى عێراق | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى ئاو رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌پۆلى بارانبارینانه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا روویان له عێراق كردووه كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى نابێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى شوبات، عادل موختار، شاره‌زاى بوارى ئاو به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ئه‌و چوار شه‌پۆله بارانبارینه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوودا روویان له عێراق كردووه كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر یه‌ده‌گى ئاوى عێراق نابێت”.
ئه‌و شاره‌زایه ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى عێراق به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو گرت كه ، “ئامارى دروست بڵاوناكاته‌وه له‌سه‌ر دۆخى ئاو له‌نێو عێراق” و ده‌ڵێت: “دۆخى ئاو مه‌ترسیداره، به‌ڵام ئه‌وان ئامار بڵاوناكه‌نه‌وه”.
هاوینى ساڵى رابردوو یه‌ده‌گى ئاوى عێراق بۆ 7 ملیار مەتر سێجا دابه‌زى و ئه‌مه‌ش به ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یی له قه‌ڵه‌مدرا. به‌پێى پێشبینیه‌كانى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاویه‌كانى عێراق، “یه‌ده‌گى ئاوى عێراق له كۆتایی وه‌رزى زستاندا ده‌گاته 15 ملیار مەتر سێجا”.
عێراق ساڵانه پێویستى به 25 بۆ 50 ملیار مەتر سێجا هەیە بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیيه‌كانى به‌تایبه‌تیش كشتوكاڵ كه كۆى 80%ی به‌كارهێنانى ئاوى عێراق پێكده‌هێنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


