
باران بارین لە سلێمانی
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ نمە بارانە لە سەنتەری شارەکان بەتایبەت سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبارێت، دەڵێت “ئەگەری بەفربارین ناکەین”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی شوبات، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی باکور لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەدرێژای کاتەکان ئەمڕۆ، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیاجیادا.
لە بارەی کەشوهەوای شەو ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتەکانی شەودا ئاستی دابارینی باران بەگوێرەی کات زیاد دەکات بەرێژەی مامناوەند بەتایبەت لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و شاخاویەکانی خۆرھەڵاتی ھەولێر کاریگەری زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویەکاندا لەبەرزی 1200 مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە.
ئەو شارەزای کەشناسییە دەڵێت “لەسەنتەری شارەکان پێشبینی بارینی بەفر ناکەین و حاڵەتی ئەمجارە بەراورد بەشەپۆلی رابردوو گەرمترە و بەفر لەبەرزی زیاتردا دەبارێت و بەگشتی بارانەکە بۆ ناوچەکانی کەمتر دەبێت .”
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی سێشەمە 6ی شوبات بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت و خێرایی با لەو ماوەیەدا ھەندێک کات مامناوەند چالاک دەبێت بەخێرای 10-25کم، لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ، پلەکانی گەرماش لەسبەینێوە بەرزبوونەوەیەکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


