ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی دۆسیەیەکی هەستیاری هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگاکە لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە.
سکاڵاکەش لەسەر سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و تێیدا داوای نادەستووریبوونی ماددەکانی 1، 9، 15، 22 و 36ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ژمارە یەکی ساڵی 1992 کراوە.
یەکێتی کە بەردەوام جەخت دەکاتەوە لەوەی پارتی کورسی پێکهاتەکان لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنیت، دەیەوێت لە ڕێی سکاڵاکەوە کۆتای پێکهاتەکان کەمبکاتەوە و کورسییەکانیشیان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت.
ئەو هەنگاوەی یەکێتی ناڕەزایی ئەو پارتانەی پێکهاتەکانی لێکەتووتەوە کە بە نزیك لە پارتی هەژمار دەکرێن و هەفتەی ڕابردووش ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی داوای لە دادگای فیدراڵی کرد، سکاڵاکە ڕەتبکاتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



