
SNN
وهزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، دەستپێشخەرییەکیان بۆ خوێندنی خوێندکارانی پۆلی 12 هەیە، دهڵێت ” کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ ئەوان گرفتێکی گەورە دروست دەکات”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی شوبات، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومهتی ههرێم دەربارەی گرفتی خوێندكارانی پۆلی 12 و داواکارییەکانیان بۆ کەمکردەنەوەی پرۆگرامی خوێندن لە ناوچەکانی بایکۆت رایگەیاند، کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن گرفت بۆ خوێندکاران دروست دەکات لە کاتی وەرگرتنیان لە زانکۆ.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە رێی میکانیزمێکەوە کاتێکی زیاتر بدەنەوە ئەو قوتابخانانەی کە درەنگ دەوامیان دەستپێکردووە یاخود دەستیان پێنەکردووە.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، هەر شتیکیان پێ بکرێت بۆ خزمەتکردنی قوتابیەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین درێغی ناکەن و وەکو حکومەتی هەرێمی کوردساتن خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بۆ خزمەتکردنیان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


