بانكی ناوەندی عێراق 8 بانکی کوردستانی و عێراقی لە مامەڵەكردن بە دۆلار بێبەشدەکات

دۆلار
SNN-
بانکى ناوەندى عێراق مامەڵەى دۆلارى لەلایەن هەشت بانکى عێراقیی و کوردستانییەوە قەدەغەکرد و هۆکارەکەیشى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەوڵانەى بۆ رێگریی لە ساختەکاریی و شوشتنەوەى پارە و بەکارهێنانى نایاسایی دۆلار گیراونەتەبەر.
بەگوێرەی ئەو لیستە نوێیەی بانكی ناوەندی بڵاویكردووەتەوە، بانکە بێ بەشکراوەکان لە دۆلار بریتین لە: بانکی ئاشوور بۆ وەبەرهێنان، بانکی وەبەرهێنانی عێراق، بانکی یەکێتی عێراق، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی کوردستان، بانکی ئەل هودا، بانکی ئیسلامی باشور، بانکی ئیسلامی عەرەبی و بانکی بازرگانی حامورابی.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە تۆمەتی گواستنەوەی چەندین ملیار دۆلاربۆ گروپە هاوپەیمانەكانی ئێۆران بانكی ئەلهودای عێراقی خستە ناو لیستی سزاكانی.
راگەیاندنی ئەم لیستە نوێیە لە بانکە بێ بەشکراوەکان لە مامەڵەكردن بە دۆلار دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو برایان نیلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی شتنەوەی پارەو تیرۆر، سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



