بادین لە بارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریا نامەیەک ئاراستەی کۆنگرێس دەکات

جۆو بایدن
SNN
لەبارەی ھێرشەکانی سەر عێراق و سوریا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی ئاڕاستەی کۆنگرێس کرد و جەختیکردووەتەوە ئەگەر پێویست بکات رێوشوێنی دیکە دەگرنەبەر.
میدیاکانی ئەمریکا ناوەڕۆکی نامەکەیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ھێزەکانی ئەمریکا چەند ھێرشێکیان کردووەتە سەر چەندین پێگە لە عێراق و سوریا کە لەلایەن سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانەوە وەک بارەگا و فەرماندەیی و ناوەندی بەڕێوەبردن و ھەڵگرتنی چەک و شوێنی مەشق و راھێنان و پاڵپشتی لۆجیستی بەکارھێنراون.
ئەوەشخراوەتە روو، ھێرشەکان بۆ رێگریکردن بووە لە ھێرشی سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکان و پشتیوانیکردنی ھێرشەکان بۆ سەر ھاوڵاتییان و سەربازانی ئەمریکا و ئەگەر پێویست بکات رێوشوێنی دیکە دەگرنەبەر.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، فەرمانی ئەنجامدانی ھێرشەکانی دەرکردووە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەستور پێیداوە وەک سەرۆک فەرماندەی گشتی، بەپێی مافی رێگەپێدان بەسەرۆک لەساڵی 2001 بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لە عێراق.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



