
SNN-
لە شاری هەولێر رێگە نەدرا حزبی شیوعی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام بدات بۆ پشتگیریکردن لە مامۆستایان و فەرمانبەران.
بڕیار بوو ئەمڕۆ لە هەولێر حزبی شیوعی کوردستان خۆپیشاندان بۆ پشتگیری مامۆستایان ئەنجمابدات، بەڵام هێزێکی سەربازی زۆر خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و و ڕێگەنەدرا خۆپیشاندانەکە ئەنجامبدرێت و هێزێکی ئاسایش چواردەوری بارەگای حزبی شیوعیان گرتووە.
حزبی شیوعی کوردستان رایگەیاند:” ئاسایشی هەولێر چوار دەوری بارەگای مەڵبەندی هەولێری حزبمانی گەمارۆداوەو ڕێگا نادەن خۆپیشادانی پاڵپشتی لەمامۆستایان بکەن”.
لە راگەیەندراوەکەدا حزبی شیوعی دەڵێت:” داوایان لەهاوڕێیانمان کردووە کە خۆپیشاندان ئەنجام نەدەن بەڵام هاوڕێیان سورن لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەو داکۆکی کردن لەمافی مامۆستایان وفەرمانبەران”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



