
بەفر
SNN
كهشناسی ههرێم رایگهیاند، بهفرو بارانبارین بهردهوامی دهبێت و پلهكانی گهرماش نزم بوونهوهی زیاتر بهخۆیانهوه دهبینن، بەراورد بە دوێنی یەک بۆ دوو پلە زیاتر دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبارێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاوىیە بەرزەکان.
ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە نزیکەى یهك بۆ دوو پلهى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
سەبارەت بە كهشوههوای سبهینێ سێشهممه 6ی شوبات، ئاشکرایکردووە، ئاسمان هەور دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک بەرزتردەبێت بە دوو بۆ سێ پلە، لەناوچەکانی تری هەرێم نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بهرزترین پلهكانی گهرمای ئهمڕۆی شارهكانی ههرێم:
هەولێر: 10
سلێمانی: 8
دهۆک: 10
کەرکوک: 13
هەڵەبجه: 8
زاخۆ: 9
سۆران: 5
حاجی ئۆمەران: ـ2
گەرمیان: 12
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



