قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی کەمبوونەوەی غازەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

بوتڵی غاز
SNN
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکان چاودێری دابەشکردن و نرخی غازی ماڵان دەکەن و نرخی غاز زیادینەکردووە و بەشی پێداویستی هاوڵاتییان لەبەردەستدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی شوبات، قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەرەبەیانی هەموو رۆژێک لیژنەی غاز سەردانی کارگەکان دەکات و چاودێری بڕی ئەو غازە دەکات کە هاوردەی سلێمانی دەکرێت و بەشێوەی بتڵ دەفرۆشرێت بە هاوڵاتییان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمێکی گەورەی تایبەتمەندمان هەیە و رۆژانە چاودێری کارەکانی تایبەت بە غازی ماڵان دەکەن، بەتایبەت کارگەکانی غاز کە ژمارەیان لە سلێمانی 22 کارگەیە و رۆژانە لەرێگەی بریکارەکانەوە زیاتر لە 15 هەزار بتڵ بە شوێنە گشتییەکان و هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی هەر بتڵێک غازی ماڵان 8 هەزار و 500 دینارە و هەر هاوڵاتییەک لەو بڕە زیاتری لێوەرگیرا دەتوانێت سکاڵا بکات و رێکاری یاسایی لەگەڵ بریکارەکە دەگرینەبەر، کێشی هەر بتڵێک بە پڕی 28 کیلۆگرامە و بتڵی هەر بریکارێکی غاز لەو کێشە کەمتر بێت نایاساییە”.
سەبارەت بە کەمبوونەوەی غاز لە پارێزگای سلێمانی روونیکردووەتەوە، “لەم وەرزەدا خواست لەسەر غاز زیاددەکات و پێشتریش خۆمان بۆ ئامادە کردووە، بەوەش لە وەرزی هاویندا لەژێر چاودێری لیژنەکەدا کارگەکانی غاز بڕێکی زۆر غازیان عەمبار کردووە و لەم وەرزەدا بە هەمان نرخی خۆی دەیفرۆشنەوە، هەربۆیە کێشەی کەمی غازمان نییە و رێگە نادەین هیچ کەسێکیش بە گران بیفرۆشێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



