سودانی بۆ ئێران “لەسەر سەروەری خاکی عێراق موجامەلەی هیچ وڵاتێك ناكەین”

کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ شاندی باڵای ئێران
SNN
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند “حکومەت لەسەر سەروەری و ئاسایشی عێراق موجامەلەی هیچ وڵاتێک ناکات.”
نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: “رۆژی دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی کردووە لە عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی بە بەرپرسە باڵاکەی ئێرانی وتووە “عێراق کردەوەی تاکلایەنەی لەلایەن هەر وڵاتێکەوە رەتدەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ پرنسیپە دەوڵەتییەکان و رێزگرتنی سەروەریی یەکنەگرێتەوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا سودانی ئاماژە بەوەش دەکات”حکومەتی عێراق سوربوونی خۆی دووپات دەکاتەوە لەسەر کارکردن بە پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باش و درووستکردنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەی جیهان، لەهەمان کاتیشدا لەسەر ئاسایش و سەروەریی عێراق موجامەلەی هیچ وڵاتێک ناکەن”
دەشڵێت “وڵاتەکەی بۆ پاراستنی سەقامگیری و هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە هەوڵدەدات بەجۆرێک لەبەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە بێت بەگشتی”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


