“لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای بودجەدا كێشەی مووچە و بودجە لە هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت”

نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات كێشە مووچە لە هەرێم نامێنێت و مووچەخۆرانی هەرێم هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا مووچە وەردەگرن.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بەردەوامن، بەڵام تا یاساكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەموار نەكرێتەوە ناتواندرێت ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەڵام حكومەتی عیراق بڕیاری داوە مانگانە 618 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، كە ئەم بڕە پارەیەش لە چوارچێوەی پشكی هەرێمە كە ڕێژەكەی 12.67% ەو ڕێژەیەش جێگیرە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەمواركردنەوەی یاسای بودجە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەخرێتە خەرجی حاكیمە، بۆ دوو ساڵی ئایندە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان نامێنێت و هەموو مانگێك مووچەخۆران مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەردەگرن، چونكە سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات و بیخاتە سەر خەرجی حاكیمە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەردوو حكومەت لەسەر هەمواری یاساكە رێككەوتبن بێگومان بۆ دوو ساڵی ئایندە موچەخۆرانی هەرێم كێشەی مووچەیان نامێنێت، بەڵام تا ئێستا رەشنوسی هەمواركراوی یاسای بودجەی گشتی عیراق نەگەیشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران و هەر كاتێكیش پرۆژەكە گەیشتە پەرلەمان پێویستە خوێندنەوەی وردی بۆ بكرێت، كە هەردوو حكومەت پابەند بكات بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



