هاتووچۆی هەولێر: ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر لەسەر رێگەی هەولێر – خەبات دەکەونە کار

SNN-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر لە بەرامبەر شاری سیپا سیتی لەسەر رێگەی هەولێر – خەبات تاوەکوو مەفرەقی کەورگۆسک دەکەونە کار.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراویکدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەو ەو دەڵێت:” کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر لەبەرامبەر لە رێگای هەولێر – خەبات بەرامبەر شاری سیپا سیتی تاوەکوو مەفرەقی کەورگۆسک دەکەونە کار.
هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت:” بەرزترین خێرای رێگە پێدراو بۆ ئۆتۆمبیلە تایبەتەکان 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە بۆ بارهەڵگرەکانیش بەرزترین خێرایی رێگەپێدراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە:”لە ئەمڕۆوە دەکەونە کار بەشێوەی تاقیکردنەوەی مەبەستداری شۆفێری(تێست) تا رۆژی 12:00ـی شوباتی ئەمساڵ و داوا لە شۆفێران دەکەن پابەندی خێرایی دیاریکراو بن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


