لە دەریای سور بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر کەشتییەکی بەریتانی

SNN
دامەزراوەی ئاسایشی دەریایی بەریتانی رایگەیاند، کەشتییەکی بەریتانی بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە دەریای سور زیانی پێگەیشتووە، بەپێی راگەیاندراوەکە هێرشەکە لە بەندەری حودەیدەی یەمەنەوە ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی شوبات، دامەزراوەی چاودێری ئاسایشی دەریایی بەریتانیا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر کەشتییەکی بەریتانی لە کەناری یەمەن، ئەوەخراوەتە ڕوو “چەکدارە حوسییەکان هێرشەکەیان ئەنجام داوە”.
هاوکات، کۆمپانیای ئەمبری بڵاویکردەوە، کەشتییەکە ئاڵای باربادۆسی هەڵگرتووە و لە رۆژئاوای شاری حودەیدیە لە کەناری یەمەن کەوتووەتە بەر هێرشی چەکدارە حوسییەکان، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
لەلایەکی ترەوە، حوسییەکانی یەمەن کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە نێو دەریای سور بە موشەک و درۆن بە ئامانج دەگرن، لە بەرامبەردا ئەمریکا و بەریتانیان پێگە و شوێنی حوسییەکان بە ئامانج دەگرن، پێشتر حوسییەکان رایانگەیاند، کە ئەمریکا و بەریتانیا لە 12ی مانگی یەکی ئەمساڵەوە نزیکەی (300) جار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەو شوێنەکانیان.
لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، گرژییەکان لە دەریای سور کە رێڕەوێکی گرنگی بازرگانییە، زیاترچڕ بونەتەوە، چەکدارە حوسییەکانی یەمەن وەک پاڵپشتییەک بۆ حەماس هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



