
گەیشتنی ٤٠ هەزار تۆن برنجی تایلەندی بۆ عێراق
SNN-
40 وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەرەکانی عێراق، کە لەگەڵ ماددەکانی دیکەی بەشەخۆراکی مانگانەدا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی شوباتی 2024، لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی ماددە خۆراکییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر بە 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندییەوە گەیشتە بەندەری ئوم قەسری سەر بە پارێزگای بەسڕە و لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دەدرێتە هاووڵاتییان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانیدا هاتووە، تیمێکی پشکنینی تاقیگەیی سەر بە کوالێتی کۆنترۆڵ چوونەتە سەر کەشتییەکە بەمەبەستی وەرگرتنی سامپڵ و ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی بۆ جۆری برنجەکە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کە نمونەی برنجەکە نێردراوە بۆ تاقیگەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ لە بەغدا، ئەویش بەمەبەستی تەواوکردنی پشکنینەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی بۆ خواردن شیاوە و دوای دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنینەکان، دەست بە داگرتنی برنجەکە دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکان بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



