ئه‌مڕۆ وه‌زیرى به‌رگریی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه

یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا | فۆتۆ: TurkicWorld
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى كانونى دووه‌م، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا له هه‌ولێر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حزبى و حكومى، له‌نێویشیاندا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
دوێنێ سێشه‌ممه یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و جەنەڕاڵ مەتین گورەک، سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپای تورکیا بەسەردانێک گەیشتنە بەغدا، لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ، یه‌شار گوله‌ر له شارى هه‌ولێر چاوى بكه‌وێت به مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، هاوكات له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێبكرێت، پاشان چاوى بكه‌وێت به ژماره‌یه‌كى تر له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى به‌رگریی توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ى دوێنێ جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق له كۆتا وتاریدا كه له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌شیكرد وتى: “بۆردومانه‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته بابه‌تێكى هه‌فتانه و به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌مه مه‌ترسیداره”، هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى په‌نجه كلیت (په‌نجه كلیل) له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه، رۆژى 4ى شوبات، ههكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (ئا هه‌به‌ر)ى توركى وتى: “به‌رده‌وامده‌بین له ئۆپراسیۆنه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان، بێ ئومێد بووین له‌وه‌ى كه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له سلێمانى هاوكاریمان بكات، به‌ڵام هه‌ولێر به پێچه‌وانه‌وه هاریكاریمان ده‌كه‌ن له بابه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



