“لەدوای گورزەكانی ئەمریكا هێرشی میلیشیاكانی عێراق بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان كه‌میكردووه”

شوێنه‌وارى بۆردومانى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له قائیم | فۆتۆ: ICG
SNN
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب جه‌دید ئاشكرایده‌كات، له‌دواى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر گروپه چه‌كدارییه‌كانى عێراق و سوریا، هێرشى ئه‌و گروپانه بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان كه‌میكردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى شوبات، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب جه‌دید بڵاویكرده‌وه، “فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی هەوڵەكانی بۆ هێوركردنەوەی دۆخى عێراق لەگەڵ سەركردەی گروپە چەكدارەكان چڕكردووەتەوە”.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردووه، “سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی به‌ڵێنى به گروپه چه‌كدارییه‌كان داوه كه كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كۆتایهێنان بە رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ده‌ركردنیان له عێراق بكات”.
به‌پێى راپۆرتى رۆژنامه‌كه، “له دواى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر باره‌گاى گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق و سوریا ژماره‌ى هێرشه‌كان كه‌میكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا گروپی، بەرهەڵستكارانی ئیسلامی لە عێراق، تەنیا ئەنجامدانی یەك هێرشیان راگەیاندووە كە ئه‌ویش بریتیه له هێرشكردنه‌سه‌ر بنكەی كێڵگەی عومەری نەوتی لە پارێزگای دێره‌زوور لە خۆڕهەڵاتی سوریا”.
شه‌وى 2ى شوبات، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشه‌ك زیاتر له 85 بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێرانیان كرده ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه” به‌پێى زانیارییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانى ئه‌مریكا.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى هێرشه‌كانه‌وه، رۆژى شه‌ممه 3ى شوبات، باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق رایگه‌یاند، “به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئه‌مریكاوه 16 كه‌س كوژراون و 25ى تریش بریندار بوون، به‌شێك له قوربانیه‌كانیش هاووڵاتى سڤیلن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


