پەرلەمانتارێک لە بارەی 618 ملیار دینارەکەی بەغداوە روونکردنەوە دەدات

سۆران عومەر
SNN
پەرلەمانتارێکی کور لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق رایگەیاند، حکومەتی بەغدا 618 ملیار دینارەکە دەنێرێت، تەنانەت ئەگەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێنەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی شوبات، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێنەکاتەوە، ناردنی 618 ملیار دینارەکە بەردەوام دەبێت.
وتیشی “ئەو پارەیەی لەلایەن بەغداوە رەوانەدەكرێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابیندەكرێت.”
لەبارەی ناردنی تەواوی پشكی هەرێم لە بودجە پەیوەستە بە هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکرد، “ئەو هەموارەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە رێککەوتنی لەسەر کراوە و کێشەی نەماوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی راستەقینە نامێنێت و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکرێت”.
هاوکات لەلایەکی ترەوە، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی پێشتردا بۆ SNN رایگەیاند بوو، لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بەردەوامن، بەڵام تا یاساكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەموار نەكرێتەوە ناتواندرێت رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەڵام حكومەتی عێراق بڕیاری داوە مانگانە 618 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، كە ئەم بڕە پارەیەش لە چوارچێوەی پشكی هەرێمە كە ڕێژەكەی 12.67% ەو ڕێژەیەش جێگیرە.
ئاماژەی بەوەشكرد بوو، بەهەمواركردنەوەی یاسای بودجە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەخرێتە خەرجی حاكیمە، بۆ دوو ساڵی ئایندە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان نامێنێت و هەموو مانگێك مووچەخۆران مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەردەگرن، چونكە سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات و بیخاتە سەر خەرجی حاكیمە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


