
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
SNN
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەكات، یەدەگی پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی دۆلار بە نرخی فەرمی بفرۆشن و دەشڵێت: بە هیچ شێوەیەک سنووردارکردن بۆ کارەکانی فرۆشتنی دۆلار نییە، بوڵكو ڕێگریمان كردووە لە یاری پێوەكردنی.
عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەت زۆر پاڵپشتی پرۆسەی گواستنەوە بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات و کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەک و بەردەوام ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بەم بابەتە، هەنگاوی گرنگمان ناوە لە ڕێکخستنی پارەی ئەلیکترۆنی لەسەر ئاستی کۆکردنەوە و پارەدان لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، جگە لەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆمەڵێک پاکێج و بڕیاری گرنگی پەسەند کرد، کە ئاسانکاری بۆ ئەم پرۆسەیە دەکەن، هاووڵاتی باجی لێ وەرناگیرێت لەكاتی پارەدانی ئەلیكترۆنیدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بانکی ناوەندی هیچ کێشەیەکی لە پێشکەشکردن یان فرۆشتنی دۆلاردا نییە، هەروەها بە هیچ شێوەیەک سنووردارکردن بۆ کارەکانی فرۆشتنی دۆلار نییە و سنوورێکی کەمترمان بۆ بازرگان و هاوردەکاران یان بەکارهێنەرانی دۆلار دانەناوە لە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی، بەڵام ڕێگرییمان کردووە یاری بە دۆلارەوە بکرێت.
سەبارەت بە دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران، عەللاق وتی، “دوای ئەو ئەزموونەی، کە لە چۆنیەتیی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و هاووڵاتییان هەمانبوو، تێبینیی زۆرمان كرد، کە زەحمەتە گەشتیاری ڕاستەقینە دۆلار بەدەست بهێنێت، هەر بۆیە ئێمە کۆبوونەوەیەکمان لەمبارەیەوە هەبوو، بە میکانیزمێکی نوێ کۆتایی پێ دەهێنین، دوای پەرەپێدانی بەرنامەکانی پەیوەست بەم بابەتە، کە بەپێی ئەوە، تەنیا گەشتیاری ڕاستەقینە دۆلار وەردەگرێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



