
بانکی ناوەندی عێراق
SNN
جێگری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، مۆڵەتی کارکردنی بانکی نیشتمانیی ئێران لە عێراق هەڵوەشاوەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ گەمارۆکانی ئێران گەڕاندووەتەوە.
عەمار حەمەد خەلەف، جێگری بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێکی فەرمیی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکی نیشتمانیی ئێران ناردووە و ئاشکرایکردووە، “بە سەرنجدان لە زیانەکانی لقی بانکەکەتان لە عێراق و سنوورداربوونی کارەکانی و نەبوونی دەرفەت بۆ بەربڵاوکردنی کارەکانی، مۆڵەتی کارکردنی بانکی نیشتمانیی ئێران لە عێراق هەڵوەشاوەتەوە”.
هاوکات، بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، عێراق بووەتە ناوەندێک بۆ بە قاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی بانکی نیشتمانیی ئێران بۆ رێگریکردنە لە گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران، هەر بەو هۆیەشەوە لە 5ی شوباتی ئەمساڵدا بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا مامەڵەی هەشت بانکی بە دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق قەدەغە کردووە.
لەلایەکی ترەوە، یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئیران و عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، بابەتی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بانکی نیشتمانیی ئیران زیاد لە پێویست گەورە کراوە و ئامانجیشیان لەو گەورەکردنە ئەوەیە بۆ ماوەیەک رێگریی لە دابەزینی بەهای دراوەکان بەرامبەر بە تمەن بکەن.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، داخستنی بانکی نیشتمانیی ئێران لە عێراق کاریگەریی لەسەر بازاڕی دراوەکان نییە و نزیکەی دوو ساڵە بانکی نیشتمانی و بانکی پارسیان لە عێراق هیچ کارێکی ئاڵوگۆڕی دراویان نەکردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


