نهێنیهكى نوێ له‌باره‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مشه‌و له به‌غدا كوژرا

ساتى به‌ئامانجگرتنى ئۆتۆمبێلى دوو سه‌ركرده‌ى حیزبوڵا له به‌غدا | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
پێگه‌ى میدڵ ئیست ئاى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەبو باقر ساعیدی كه ئه‌مشه‌و له به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه كرایه ئامانج و كوژرا به هاوكارى راسته‌وخۆى سوپاى پاسداران سوپاى ئه‌مریكا كردووه‌ته ئامانج.
شه‌وى رابردوو 7ى شوبات، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “کاتژمێر 9:30ی شەوی چوارشەممە سەرکردەیەکی حزبوڵای عێراقیان کردووەتەئامانج کە رۆڵی هەبووە لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە. دواتر میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه لە هێرشەکەدا كه لە ناوچەی مەشتەلی ڕۆژهەڵاتی بەغدا روويداوە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعدی و ئەرکان عەلیاوی كوژراون.
له‌باره‌ى ئەبو باقر ساعدی-یه‌وه پێگه‌ى میدڵ ئیست ئاى بڵاویكردووه‌ته‌وه، “ساعدى پێشتر پاسەوانی كه‌سى، ئەبومەهدی موهەندیس دامه‌زرێنه‌رى كەتائیبی حزبوڵای عێراقی بووه. هاوكات له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا، فەرماندەیی شانەیەكی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی كەتائیبی حزبوڵاى كردووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى میدڵ ئیست ئاى، “ساعدى به‌رپرسبووه له ئه‌نجامدانى هێرش به فرۆكەى بێفرۆكەوان له ساڵى 2021 بۆسەر وڵاتی ئیمارات”.
پێگه‌كه په‌یوه‌ست به هێرشى گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق ئاشكراى كردووه، “ساعدى لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی غەزەوە، بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران كاریكردووە بۆ هێرشكردنە سەر سوپای ئەمریكا لەناوچەكە”.
به پێى پێگه‌كه، “ئەركان ئەلعەلیاوی كه له هێرشه‌كه‌دا له‌گه‌ڵى كوژرا فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هەواڵگرییەكانی كەتائیبی حزبوڵا بووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


