هۆشدارییه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌باره‌ى شه‌ڕى ئه‌تۆمیی

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز
SNN
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى دابه‌شكارییه‌وه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و ده‌شڵێت: “دواى ده‌یان ساڵ له كۆتایی هاتنى جه‌نگى ئه‌تۆمیی له ئێستادا له هه‌ركاتێك زیاتر وڵاتان كێبڕكێیانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و چه‌كه”.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین وتاریدا كه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شیكرد هۆشداریدا له‌و دۆخه‌ى كه ئێستا له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و وتى: “به‌هۆى ناكۆكیه سیاسیه‌كانه‌وه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست. ئه‌و دابه‌شبوونه‌ى ئێستا هه‌یه له مێژوودا وێنه‌ى نه‌بووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گۆتێرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش مه‌كۆى سه‌ره‌كى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى جیهان و پارێزه‌رى ئاشتیه، نابێت دۆخى به‌مشێوه‌یه بێت”.
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى ته‌رخانكرد بۆ هۆشداریدان له دۆخى ئاسایشى جیهانیی و باسى له‌وه‌كرد، “له ئێستادا هه‌موان شاهێدى ئاژاوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار و پێشبینى نه‌كراوین”.
به وته‌ى گۆتێرێس، “پاش تێپه‌ڕینى ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕى ئه‌تۆمیی له ئێستادا وڵاتان كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ پڕچه‌ككردنى خۆیان به‌و چه‌كه و گه‌شه‌دان به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانیان، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار سازده‌كات بۆ گه‌شه‌دان به ململانێ نوێیه‌كان له جیهاندا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


