دانه غاز زیادبوونى به‌رهه‌مهێنانى غازى له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند

كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر | فۆتۆ: Dana Gas
SNN
كۆمپانیاى دانه غازى ئیماراتى ئاشكراى كرد، له‌ساڵى 2023دا به‌رهه‌مهێنانى غاز له هه‌رێمى كوردستان به رێژه‌ى 8٪ زیادیكردووه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “له نیوه‌ى دووه‌مى ساڵى 2023دا پرۆژه‌ى په‌ره‌دان به كێڵگه‌ى كۆرمۆر كۆتایی دێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى شوبات، كۆمپانیاى دانه غازى ئیماراتى راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “له ساڵى 2023دا رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غاز له كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر به رێژه‌ى 8٪ زیاديكردووه”.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا كۆمپانیاكه ئاشكراشى كردووه، “شه‌ش بیرى نوێى غاز له كۆرمۆر لێدراو‌ن و پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌كه‌ش له نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵدا كۆتایی دێت”.
له‌باره‌ى داهاتى پوختى قازانجكراو، كۆمپانیاى دانه غاز ئاشكراى كردووه، “بڕى 160 ملیۆن دۆلار داهاتى پوختى قازانجى كردووه”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گه‌شه سهندنهى كه له هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ئاستى داهاتى له 2032دا دابه‌زیوه، له راپۆرته‌كه‌یدا هاتووه، “ساڵى رابردوو به‌ڕێژه‌ى 12.1٪ سه‌رمایه‌ى كۆمپانیاكه دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیوه”، به‌پێى راپۆرته داراییهكهشى، “هۆكارى ئه‌م بابه‌ته بریتیه نا سه‌قامگیرى بازاڕى وزه له جیهاندا”.
كۆمپانیاى دانه غاز گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنانى غازه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، بنكه‌ى سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له ئیماراته و له عێراق و میسر كارى وه‌به‌رهێنان ده‌كات. سه‌ره‌كیترین وه‌به‌رهێنه‌رى كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆره كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى غازى عێراق-ه و ده‌كه‌وێته نزیك قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگاى سلێمانى.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


