وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بارەی هێرشەکانی ئەمریکاوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لیوا یەحیا رەسوڵ
SNN
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بارەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا رایگەیاند، ئەمریکا بەم هێرشەی سەروەری عێراقی پێشێلکردووە، بەم کارەیان وادەکەن پەلە بکەین لە کۆتایهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی شوبات، یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئەمریکاوە بۆ سەر بەغدای پایتەختی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “ئەمەریکییەکان چەندین جارە بە نابەرپرسانە، هەموو ئەو کارانە ئەنجام دەدەن کە رەنگە لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی دوو قۆڵی تێکبدات.”
ئاماژەی بەوەکردووە، شەوی رابردوو هێرشێکی ئاسمانی لە ناوەڕاستی گەڕەکێکی نیشتەجێبوون لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدا، کە بەشێوەیەک ئەمریکا گرنگی بە ژیانی خەڵکی سڤیل و یاسا نێودەوڵەتییەکان نەدا.
دەڵێت “ئەمریکا بەمکارەی شێوەیە هەڕەشە لە ئاشتی عێراق دەکات و سەروەری عێراق پێشێل دەکات، ژیانی خەڵک و گەلەکەمان دەخاتە مەترسییەوە، ئەوەی لەوە مەترسیدارتریشە ئەوەیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لەو هۆکار و مەبەستانە تێیدەپەڕێنێت کە لەسەر خاکی ئێمە بۆی دروست بووە.”
وتەبێژی هێزە چەکدارەکان باسی لەوەشکرد، “ئەم کارانە زیاتر لە جاران پاڵ بە حکومەتی عێراقەوە دەنێ بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی ئەم هاوپەیمانییە، کە بۆتە فاکتەری ناسەقامگیری عێراق، هەڕەشەی راکێشانی عێراق بۆ ناو بازنەی ململانێکان.”
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی کوژراون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


