بەمەبەستی دۆزینەوەی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال هەڵمەتی وەرگرتنی نمونەی خوێن دەستیپێكردووە

0
987

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی دۆزینەوە و ناسینەوەی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال، لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێكی تایبەت بەوەرگرتنی نمونەی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە قەزای چەمچەماڵ دەستپێكردووە و ماوەی شەش ڕۆژ هەڵمەتەكە بەردەوامی دەبێت، هاوكات هەوڵەكانی خانمی یەكەمی عێراق بۆ گێڕانەوە و بەخاكسپاردنی ڕوفاتی ئەنفالكراوان بە گرنگ وەسف دەكرێت.

هابیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی كەسوكاری ئەنفالكراوانی سنورەكە و هاوكات ناسینەوەی ڕوفاتەكان لە ئەمڕۆ شەممە 17/2/2024 هەڵمەتی نیشتیمانیمان بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەستیپێكردوە، هەڵمەتەكەش ماوەی شەش رۆژ بەردەوامی دەبێت و رۆژی پێنجشەممە كۆتایی بەو هەڵمەتەدێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ئەم شەش ڕۆژەدا كەسوكاری شەهیدانی ئەنفالكراوان دەتوانن رۆژانە لە كاتژمێر نۆ سەر لەبەیانی بۆ كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ سەردانی مۆنۆمێنت بكەن، بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێنبۆ ئەومەبەستەش پێویستە كەسوكاری ئەنفالكراوان كارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ رایكردنی كارەكانیان.

پەروین محەمەد، شارەزا لەكاروباری گۆڕە بە كۆمەڵەكان بەی SNNی ڕاگەیاند: هەوڵ و پاڵپشتییە بەردەوامەكانی ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) خانمی یەكەمی عێراق بۆ بەئەنجامگەیاندنی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ڕوفاتی ئەنفالكراوان جێگای ڕێزەو مەبەستمان لەڕێورەسمێكدا ئەو كارە بكەین، كە شایستەی پێگەی ئەو شەهیدانە بێت، هاوكات پێویستە پەلەبكرێت لەهەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دیكە بەشێوەیەكی زانستی، كە پارێزگاری لە سەلامەتی رووفاتەكان و سیمای شوێنی تاوانەكە بكات، سەرباری وەرگرتنی نمونەی خوێن لەكەسوكاری ئەنفالكراوان و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست لەسەر ئەو بابەتە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this