
دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
دوای 10 جار دواخستن وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی شوبات، جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر چەند دۆسییەکی پەیوەست بە هەرێم دووبارە کۆببێتەوە.
دادگاکە لەسەر چوار سکاڵای جیاواز کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان تایبەتە بەو سکاڵایەی کە زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە کە تیایدا داواکراوە ماددەکانی (1 و 9 و 15 و 22 و 36) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی 1992 بە نا دەستووری دابنرێت کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.
دواین دانیشتنی دادگای فیدراڵی کە لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەچوو، 6 رۆژ بەر لە ئێستا بوو، بەڵام دانیشتنەکە بۆ رۆژی 18ی ئەم مانگە دواخرا بەھۆی ئەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی داوای لە کۆمیسیۆن کرد زانیاری لەسەر ژمارەی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ بنێرێت، پێشتریش چەندجارێک دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەوە دواخستووە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنەکەی 11ی ئەم مانگدا بە یەکجاری بڕیاردان لەبارەی ئەو پرسەوە یەکلایی بکاتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



