
دۆناڵد ترەمپ
SNN
سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە بارەی خراپی دۆخی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، وڵاتەکەمان خەریکە بە رەو داڕمان دەڕوات، دەڵێت “ئەمریکا بەرەو دۆزەخ دەڕوات”.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنگرانی لە ویلایەتی میشیگان سەبارەت بە دۆخی ئەمریکا ئاشکرایکرد، “بایدن کەسێکی گەندەڵ و ترسناکە و بەهۆی سیاسەتەکانییەوە خەریکە وڵات بەرەو دۆزەخ دەروات، بایدن ئەو سەرۆکەیە کە نزمترین ئاستی زیرەکی هەیە، ئەو بێتوانایە بۆ پۆستەکەیی و ئێستاش ئەمریکا بووەتە جێگهی گاڵتەجاڕی و پێکەنین”.
قسەکانی ترەمپ دوای ئەوە دێت، بایدنی تەمەن 81 ساڵ زۆرکات لە وتارەکانیدا رەفتاری نەگونجاو دەکات یاخود قسەیەک دەکات توشی شەرمەزاری دەکاتەوە، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ کۆمارییەکان تاکو لە شەڕی حزبیدا بەکاریبهێنن.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوی ئەمریکا لەمانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی 25ی نیسانی 2023، بایدن رایگەیاند، هەوڵی دوبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکى ئەمریکا دەداتو ترەمپیش وەک کاندیدێک بۆ پارتی کۆماری، هاتۆته ناو ڕکابەرییەکانی سەرۆکایەتیی ئهمریكاوه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



