بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دوو راوچیان دەستگیرکرد

0
376

SNN

لە سنووری سیتەک، دوو کەس بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران و دەست بەسەر کەوێکی زیندو و چەند کەرەستەیەکی راوکردندا گیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوکاریی فەوجی پیادەی پاسەوانی لە سنووری گوندی خەمزە و قوڵە رەش، دوو هاوڵاتییان بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو راووچییەکەدا دەستگیرا بەسەر کەوێکی زیندوو، قەفەزێک، تاپڕێک و حەوت فیشەکی تاپڕ، لایتێک، یەک چەقۆ، داوێک و ئۆتۆمبێلێك.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و تۆمەتبارەکان رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this