
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، :كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیدگای سه‌رۆک وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، سه‌باره‌ت به پرسی ئاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو له ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌نداو و پۆنده‌وه، ڕوون و جێی بایه‌خ و ستراتیژی بووه.”
وتیشی: “چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگمان بۆ ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی لافاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو و دووباره سوودلێوهرگرتنهوهی دروست كردووه و چه‌ندانى دیكه‌ش دروست ده‌كرێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌رنامه هه‌یه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر 38 پۆند دروست بكرێن، كه له ئێستادا 25یان له‌ژێر دروستكردن دان، و كاریگه‌ریى زۆریان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو ده‌بێت.
ساسان عه‌ونى باسی له‌وه‌ش كرد، لافاو و ڕووداوه سروشتییه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ندیيان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌و وڵاتانه‌ش ڕوو ده‌ده‌ن كه ژێرخانیان زۆر پێشكه‌وتووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان كاری ڕژد كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ڕووداوه سروشتییه‌كان دابنرێت.
هه‌روه‌ها وتى: له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌وه، كاری زۆری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له دروستبوونی كاره‌ساتی سروشتیى په‌یوه‌ست به بارانبارین و دروستبوونی لافاو بگرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ڕێكاری به‌رجه‌سته‌ی گرتووه‌ته به‌ر.
ڕاشیگەیاند، تا ئێستا 22 پرۆژه‌ی تایبه‌ت به ئاوه‌ڕۆ به گوژمه‌ی زیاتر له 24 ملیار دینار لە هەولێر جێبه‌جێ كراون، و 300كم ڕێڕه‌وی سروشتی له هه‌ولێر خاوێن كراوه‌نه‌ته‌وه و فراوان كراون. هه‌روه‌ها هه‌شت بۆكس كهڵڤهر دروست كراون.
ساسان عه‌ونى ئاماژه‌ی بۆ لابردن و هه‌ڵگرتنی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك کرد له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه‌كانی ئاو له هه‌ولێر و ڕێكاریان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر و وتیشی، ئاوه‌ڕۆی سندووقی، ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و جۆگه‌له‌ی كراوه به درێژاییى زیاتر له 16مه‌تر به قه‌باره‌ی جیاواز دروست كراوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


