“چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریى گرنگ له سه‌رچنار ئه‌نجام ده‌درێن”

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى گه‌شتوگوزارى سلێمانى | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌دواداچوونى بۆ پرۆژه گه‌شتیارییه‌كانى سه‌یرانگاى سه‌رچنار كرد و رایگه‌یاند، پێویسته كارئاسانى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت تاوه‌كو بتوانن پرۆژه‌كانیان له سه‌رچنار ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژی یەکشەمە 18ی شوبات، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە یاوەری ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵیان كۆبوویه‌وه. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە خاتوو شاناز عامر بەدران وەک بەڕێوەبەری نوێی گەشتوگوزاری سلێمانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
دواتر لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پڕۆژە گەشتیارییەکانی کۆڵییەوە و رایسپاردن لەگەڵ فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ ئاسانکاریکردنی تەواو بۆ وەبەرهێنەران تا هەرچی زووتر پڕۆژە گەشتیارییەکان جێبەجێ بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسی لە گرنگیی پڕۆژەی (گەشتوکاڵ) کرد و ئاماژەی بەوەدا، “ئێستا پڕۆسەکە بۆتە پڕۆگرامی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان و دەبێتە پاڵپشتێکی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی هەردوو کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ و دواجار وەک کەرتێکی نوێ دەبێتە هۆی زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی تایبەتدا”. داواشیکرد ، “بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هەماهەنگی تەواو بکەن بۆ سەرپێخستن و پەرەپێدانی ئەم کەرتە لە کوردستان”.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، سەردانی زۆنە گەشتیارییەکانی سەرچناری کرد کە بڕیارە چەند پڕۆژەیەکی گرنگی گەشتیاری تێدا جێبەجێ بکرێ. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری راسپارد بە خێرایی ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ وەبەرهێنەرانی پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار تا هەرچی زووتر پڕۆژەکانیان جێبەجێ بکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


